سەرۆك وەزیران: عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر ڕۆڵی سەرەكی خۆی

سیاسی
  • 5-07-2023, 18:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر ڕۆڵی سەرەكی خۆی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە عەلی باقری، یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری كرد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەدیدارێكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێگاكانی گەشەپێدان و پەرەپێدانیان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات لە هەموو پرسەكان تاوتووێكران، هەروەها باسیان لەگرنگی سوودوەرگرتن لە كەشوهەوای سەقامگیری سیاسی و لێكنزیكبوونەوە لە ناوچەكەدا كرد، بە مەبەستی بەدیهێنانی تەواوكاری لە نێوان گەلانی ناوچەكەدا لە بوارەكانی سیاسی و ئابووریدا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی كردەوە كە عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر ڕۆڵی سەرەكی خۆی، بۆ ئەوەی شوێنێك بێت لەوێوە چارەسەر و بیرۆكەی بەرهەمدار دەست پێ بكەن بۆ لەیەكنزیككردنەوەی بۆچوونەكانی نێوان هەموو وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها كۆكردنەوەی لایەنە هەرێمایەتییەكان بۆ ڕووبەڕووی ڕكمانیە ئابوورییە هاوبەشەكان.