زێدان پیرۆزبایی لە شاندی حەجی عێراقی دەكات بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە نێوان نوێنەرایەتییەكانی حەجی ئیسلامیدا

ناوخۆ
  • 5-07-2023, 17:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە شاندی حەجی عێراقی كرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە نێوان نوێنەرایەتییەكانی حەجی ئیسلامیدا.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، پیرۆزبایی لە شاندی حەجی عێراقی كرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە نێوان نوێنەرایەتییەكانی حەجی ئیسلامی و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ شێخ سامی مەسعودی سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە و ستافی كارگێڕی دەستەكە خواست.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە دادوەر زێدان هیوای گەیشتنیان بە سەلامەتی بۆ نیشتمان و سەردانێكی قبوڵكراو بۆ خواستن.