بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنوورییەكان، دەست بەسەرداگرتنی 9 كۆنتێنەر كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن بوون لە بەندەری ئوم قەسری باكور ڕاگەیاند.
وتەبێژی فەرمی دەستەكە عەلائەدین قەیسی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەو كۆنتێنەرانە بریتی بوون لە (مادەی كیبڵی پێشێلكردنی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن، ماتۆڕسكیلی بەكارهێنراو بە شێوە و قەبارەی جیاواز كە هاوردەكردنیان قەدەغەیە و لە پشت كەرەستەی یەدەگی پاسكیل شاردرابوونەوە).
وتیشی: ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن و ڕەوانەكردنی كەرەستەكان بۆ بنكەی پۆلیسی كۆمرگی ئوم قەسر رێكخراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرامبەرییان.