بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و هەمام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، ڕۆڵی ئێرانیان بەرامبەر بە عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا بەرز نرخاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە عەلی باقر كانی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری سیاسی و شاندی یاوەری كرد".
لە میانی دیدارەكەدا، عامری دەستی خستە سەر "ڕۆڵی پشتیوانی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە و عێراق، بەتایبەتی ڕۆڵی شەهید فەرماندە قاسم سولەیمانی"، ئاماژەی بەوەدا كە "سەقامگیریی گەلی ئێران لە بەرامبەر هەموو پیلانگێڕییە دەرەكییەكان یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی سەركەوتنی كۆماری ئیسلامی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزە، لەڕێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكانەوە كاردەكەین بۆ قووڵكردنەوەیان.
لای خۆیەوە كانی دەستی خستە سەر "گرنگی پەیوەندییەكانی ئێران و عێراق، و ڕۆڵی ئەوان لە سەقامگیری ناوچەكە، و دڵنیاكردنەوەی وڵاتانی دراوسێ لە ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران"، ڕوونیشیكردەوە كە "یەكێك لە ئەولەویەتەكانی دەرەوەی ئێران سیاسەت بریتییە لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆماری ئیسلامی پشتیوانی عێراق بووە و ئێستاش پاڵپشتی دەكات و لەگەڵ هەموو هاوپەیمان و دۆستەكانیشدا وا دەبێت".
هەمام حەموودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێران هەروەها لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە عەلی باغری، جێگری سكرتێری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە یاوەری محەممەد ئەلسادق باڵوێزی ئێران كرد.
لە بەیاننامەیەكدا لە نوسینگەی حەمودی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان كردووە بەپێی دیدگایەكی پێشكەوتوو كە هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێداویستییەكانی سەردەم و ئەو گۆڕانكاری لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەرز بكاتەوە و سەقامگیری لە ناوچەكەدا چەسپێنێت”.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵا ئاماژەی بەوەدا كە "عێراق لە ئێستادا سەقامگیری بەرجەستەیە، و چاوی لە ڕێنێسانسێكی بەهێزە لە ڕێگەی بەرنامەی خزمەتگوزاریی تۆكمە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی بوونی گردبوونەوەیەكی جەماوەری نیشتمانی لە دەوری حكومەتی چوارچێوە و حكومەتیئیرادە بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت”.