وەزیری دەرەوە گەیشتە باكۆ

سیاسی
  • 5-07-2023, 13:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە گەیشتە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان.
    ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ڕایگەیاندووە، "فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ گەیشتە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وەزاری بزووتنەوەی بێلایەنەكان كە لە ٥ و ٦ی تەمموزی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "فوئاد حسێن لەگەڵ سەرۆكی كۆماری ئازەربایجان كۆدەبێتەوە، هەروەها ژمارەیەك وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە كۆبوونەوەكەدا لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان، و كردنەوەی ئاسۆی زیاتر بۆ هاوكاری هاوبەش بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی وڵات".