سەرۆك وەزیران فەرمانی گۆڕانكاری لە هەندێك پلەی ئەمنی دەردەكات

سیاسی
  • 5-07-2023, 13:39
  • +A -A

     بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی گۆڕانكاری لە هەندێك شوێنی ئەمنی دەركرد.
    لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "بەپێی بەرنامەی حكومەت و ئەولەویەتەكانی پەیوەست بە چاكسازیی كارگێڕی لە دامودەزگا ئەمنییەكان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی گۆڕانكاری لە هەندێك شوێنی ئەمنی دەركرد"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەمە بە ئامانجی گۆڕاكرای و نوێبوونەوەی لە پێدانی دەرفەت بە سەركردەكانی دیكە كە بەرپرسیارێتی وەردەگرن لە بەڕێوەبردنی مەلەفی ئەمنی بە مەبەستی بەرزكردنەوەی كارایی ئەدای دامەزراوە ئەمنییەكان."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم هەنگاوە دوای لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوان دێت بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات، هەروەها بۆ پێداویستیەكانی بەرژەوەندی گشتی، كە پێویستی بە كاركردن هەیە بەپێی دیدگایەكی پیشەیی لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكانی نوێ و كارامە، كە لە ساڵی 2019 دەرچوون خزمەتگوزاری لەناو دامەزراوە ئەمنییەكان، و كارەكانیان دەخرێنە ژێر هەڵسەنگاندنی بەردەوامەوە”.
    بەپێی راگەیندراوەكە، سودانی "هەوڵەكانی ئەو سەركردانەی بەرز نرخاندووە كە لە ماوەی پۆستەكەیاندا گۆڕانكارییان بەسەردا هاتبوو، و ئەوەی لە پۆستە بەرپرسیارییەكاندا دەتوانن پێشكەشی بكەن".