بەغدا - INA
پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی وەرگرتنی بیرۆكە و پێشنیارەكان كە لەم دواییانەدا لەلایەن محەمەد شیعاع سودانی، سەرۆكوەزیرانەوە دەستیپێكرد، تا ئێستا ٢٥ هەزار پێشنیاری پێگەیشتووە.
سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "ئەو پلاتفۆرمیە ئەلیكترۆنییەی محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كردووەتەوە بۆ وەرگرتنی بیرۆكە و پێشنیار بۆ گەنجان، تا ئێستا 25 هەزار پێشنیاری وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لیژنەیەكی تایبەت هەیە كە پێشنیارەكان فلتەر دەكات بۆ هەڵبژاردنی باشترینەكان".
بۆ پێشكەشكردنی پێشنیارێك بۆ سەرۆكی حكومەت، تكایە ئەم لینكەی خوارەوە بەكاربهێنە:
https://www.facebook.com/100044152253897/posts/pfbid0336csbyMkUMPWfDWtxAHYD9kHeavyhcmmZzaKuEzwysXhPfqJae7p6ZDyweBvit2ml/?d=n