پێشەوا هەورامانی وەك وتەبێژی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو

ناوخۆ
  • 5-07-2023, 13:18
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ڕۆژی چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی ، وتەبێژی پێشووی فراكسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان وەك وتەبێژی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو.
    لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا ئامادەبوو جوتیار عادل رایگەیاند " پێشەوا هەورامانی دەبێتە وتەبێژی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
    وتیشی:" لێرەبەدوا تەنها وەك سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وەك بەرپرسی راگەیاندنی حكومەت كاردەكەم".
    هەروەها، پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند لەمەودوا وتەبێژ لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی وەك تیمێك دەمێننەوە.
    جێگای باسە كە پێشەوا هەورامانی، پێشتر وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان