بەغدا- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای عێراقی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەكات سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەرزببنەوە کە دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی لە پارێزگای بەسرە،.
دەستەی كەشناسی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی پێنجشەممە، لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێتەوە، سەبارەت بە پلەکانی گەرما، کەمێک بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە ناوەڕاست باشوور و، لە باكووریش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "بەرزترین پلەکانی گەرما لە پارێزگای بەسرە دەگاتە 50 پلەی سەدی."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی باکووری وڵات".
و ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەی ناوەڕاست، کەمێک لە ڕۆژی پێشوو نزمتر دەبێت لە ناوچەكانی باکور، و نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو و لە ناوچەکانی باشوور”.