بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی ساڵح حسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە کارکردن لە پڕۆژەی نەخۆشخانەی ئیمامین جەوادین دەستیپێکردووەتەوە.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محەمد شیاع سودانی بۆجێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی لەبواری تەندروستی وبەڕاسپاردەی لێژنەی فەرمانی دیوانی 45 بۆکارکردن لە نەخۆشخانەی ئیمامین جەوادین کە بە فراوانی 50 چەرپایە ئەنجام دەدرێت کە کارکردن تیایدا وەستێنرابوو.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم نەخۆشخانەیە لەلایەن وەزارەتەوە ئەنجام دەدرێت.
وتیشی نەخۆشخانەکە بەگوێرەی پلان و بەرنامەکانی کەپێشوەختە داڕێژرابوون ئەنجام دەدرێت بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهاووڵاتیان.