بەغداد/ INA
دەستپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکاری بەعقوبەی لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکردووە.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە یاداشتنامەیەکی دادوەری ئەنجامدراوە ئەویش پاش بەدوداچوونی سکاڵای هاووڵاتیان لەمبارەیەوە کە بۆ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکەلەپارێزگای دیالە بەرزکرابوونەوە، دەربارەی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن بەڕێوەبەرەوە.
فەرمانگەکە وتیشی کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لێژنەیەکی بۆ سەرڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە پێکهێنا و بۆسەیەکی بۆ تاوانبارەکە نایەوە بۆ دەستگیرکردنی لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلەکەدا، ئاماژەشی بەوەکرد کە تیمی دەستپاکی پەڕاوێکی یاسایی کردەوە و لەگەڵ بەڵگەکاندا پێشکەش بە دادوەرکرائەویش بە دەوری خۆی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.