بەغداد/INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوایکرد کە هەڵوێستێکی مرۆیی ونێودەوڵەتی بەپەلە دژبە دەستدرێژیەکانی زایۆنیزم وەربگیرێت.
سەیدحەکیم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەستدرێژیەکانی دژبەگەلی فەلەستینی لە جنین پێویستی بە وەرگرتنی هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی ومرۆیی خێراهەیە.
هەروەها سیدحکیم هانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی وعەرەبی و ئیسلامیەکانی دا بۆ فشارخستنەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی ڕاستەوخۆ دژبەدەستدرێژی و پێشێلکاریەکانی زایۆنیەکان هەمبەربە فەلەستینیەکان.