بەغداد/ ـINA محەمد تاڵبی
فەرمانگەی ڤێرنتەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەلە مردنی ماسی لە قەزای مەجەڕ ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکە سامر حەبیب بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عیمارە بەسەرۆکایەتی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەردانی ئەوشوێنەی کرد کە ماسی بەڕێژەیەکی زۆر لێ مردووە، لەدەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە کەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆکسجین و کەمئاوی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێواوک بوونەتە هۆکاری مردنی ماسیەکان لەو قەزایەدا.
ئەمەوپێشتر فەرمانگەی ڤێرنتەری لێژنەیەکی پێکهێنابوو بۆ لێکدانەوەی هۆکارەکانی مردنی ماسیەکان لە قەزای مەجەڕ.