بەغداد/ INA
دەروازە سنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە یەکەمین کاروانی حاجیان گەیشتوونەتە دەروازەی سنووری عەرعەر.
بەیاننامەی دەروازەسنووریەکان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەروازەسنووریەکان و سەرجەم فەرمانگەکانی دەروازەی عەرعەر هەموو کۆششەکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ جێبەجێکردنی پلانی پێشوازیکردن لە حاجیانی ماڵی خودا.
وتیشی کە دەروازەی عرعر ئەمڕۆ سەرلەبەیانی پێشوازیکرد لە حاجیانی پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و دیوانیە کەبەگەرمی پێشوازیان لێکرا، ئەویش بەفەرمانی سەرۆک وەزیران کەپێوستە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان بکرێت.