بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕۆژی چوارشەممە لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچەی ناوەڕاست لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە ولەباکووریش گۆڕانکاری بەسەرنایەت لەباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە بەغدادوەکەربەلاو واست و دیالە 47ونەجەفی شکۆدار 46 لەبەسڕەش 48 دەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممەش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی هەینیش لەهەموو وڵاتدا سافدەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی شەممەش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت و بایەکی باکووری ڕۆژاوایی سووک هەڵدەکات کە لەماوەی ڕۆژدا چالاکتر دەبێت و تەپوتۆزبەرزدەکاتەوە، پلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست وباکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باشوور هەندێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.