بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری ڕایگەیاند کە دوو تیرۆریست و تاوانبارێکی لە سەڵاحەدین و بەغداد دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمەکانی هەواڵگری و ئاسایشی سەڵاحەدین توانیاندوو تیرۆریستی داعش لە قەزای زڵوعیە لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربکەن کەپێشووتر یاداشتنامەی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو بەپێی مادەی چواری تیرۆر.
لەلایەکی دیکەشەوە تیمەکانی هەواڵگری وئاسایشی بەغداد تاوانبارێکی بیانیان دەستگیرکرد کە تۆڕێکی بازرگانیکرنی بەمرۆڤەوە بەڕێوەدەبرد و بیانیەکانی لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ناوەوە دەهێنا و مۆری نیشتەجێکردنی ساختەدەکرد، لەمیانەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا 13 کەسی بیانیش دەستگیرکران کە لەیەکێک لە بێستانەکانی ناوچەی چادریە خۆیان شاردبووەوە و ڕێکاری یاساییان بۆ وەرگیرا وحەواڵەی لایەنەپەیوەندیدارەکان کران.