بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە مەزاری پیرۆزی نەجەف دووپاتی كردەوە كە شاری نەجەف لە جەژنی قورباندا پێشوازی لەنزیكەی 4 ملیۆن سەردانكەری كردووە.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە مەزارگەی پیرۆز حەیدەر ڕەحیم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو ژمارەیەی سەردانكەران كە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا لەپارێزگا پێی گەیشتووە لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە تا كاتژمێر 8ی شەوی دوێنێ یەكشەممە نزیكەی (3,995,000). سەردانكەر.