موسەنا – ا ه ع لە زانكۆی موسەنا پێشنگایەك كرایەوە كە چەندین وێنەی فۆتۆگرافی و تابلۆی شێوەكاری لەخۆ گرتبوو. لای خۆیەوە حەیدەر بلاش سەرپەرشتیاری پێشانگاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی رایگەیاند:" پێشانگاكە 50 وێنە و تابلۆی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە" وتیشی "تابلۆكان چەندین كێشە لە كۆمەڵگەكەمان دەخەنەروو بە تایبەت كێشە و گرفتەكانی توێژی لاوان".