سەرۆك وەزیران پابەندبوونی ڕێبازی پەسەندكراوی حكومەت بە گرنگیدان بە گەنجان و كاركردن بۆ چاكسازییان دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 3-07-2023, 20:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی پابەندبوونی ڕێبازی پەسەندكراوی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ گرنگیدان بە گەنجان و كاركردن بۆ چاكسازیكردنیان، هاوكات بانكی ڕافیدەین و ڕەشیدی ئاڕاستەكرد بۆ پێدانی قەرز بەو گەنجانەی كە خولی ڕاهێنانیان تەواوكردووە بە ئارەزووی خۆیان بۆ دامەزراندنی پڕۆژە بچووكەكانیان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە گفتوگۆكردن و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ( ڕیادە) دەستپێشخەری بۆ گەشەپێدان و دامەزراندن وخەمی پاڵپشتیكردنی خوێندكاران و گروپەكانی گەنجان كە لەلایەن جەنابی بەڕێزیانەوە لە 4ی ئازاری ڕابردوودا دەستیپێكرد، تێیدا پارێزگاری بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەرانی بانكە حكومییەكان، هەروەها تیمی دەستپێشخەری ئامادەبوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانەدا كرا كە گیراونەتەبەر و ڕۆڵی لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەكان و ڕادەی ئەو پێشكەوتنانەی لەم ڕێگایەدا بەدەست هاتوون.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی ڕێبازی پەسەندكراوی حكومەت بۆ گرنگیدان بە گەنجان و كاركردن بۆ چاكسازییان، بە ئامانجی خستنە بازاڕی كار و دابینكردنی كارامەیی و ئەزموونی پێویستیان بۆ دووپاتكردەوە و جەختیكردەوە پێویستی تێپەڕاندنیان ئەو بەربەستانەی كە ڕووبەڕووی ئەو گەنجانە دەبنەوە كە ئارەزووی بەدەستهێنانی قەرزی بانكی دەكەن بە مەبەستی دەستپێكردنی پڕۆژەی بچووكی خۆیان و ئاسانكردنی ڕێكارەكان لەبەردەمیاندا جا چ لە بەدەستهێنانی ڕاهێنان یان لە داوای قەرزدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگی بە ئامانجگرتنی ورد بۆ ئەوەی دەرفەتێكی ڕاستەقینە بە گەنجان بدرێت بۆ بنیاتنانی هیوا لەسەر بنەمای ئەنجامی بیرۆكە و كردارەكانیان، ئاڕاستەی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید دەكات بۆ پێدانی قەرز بەو گەنجانەی كە خولی ڕاهێنانەكانیان تەواوكردووە و ئارەزووی دامەزراندنی پڕۆژە بچووكەكانیان دەكەن.
    جێگای سەرنجە كە تیمی دەستپێشخەرییەكە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بانگهێشتنامە بۆ بەشداریكردن بۆ ناونوسكەران دەنێرێت، هەروەها ژمارەی داواكارانی دەستپێشخەرییەكە تا ئێستا گەیشتووەتە 80 هەزار و 167 خوێندكار و 39 هەزار و 581 دەرچووی زانكۆ و 62 هەزار و 897 كەس.