بەغدا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە بانكی ڕەشید دەستپێكردنی وەجبەیەكی نوێی پێشینەی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كە ژەمێكی نوێ دەستیپێكردووە لە پێشینەی فەرمانبەران، كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان، پێشینەی تەواوكەر و گرێبەستەكان و سەرجەم داواكاران و داواكارییەكان یەك لە دوای یەك پێشكەش دەكرێن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە بانكەكە داوای لە سەرجەم خاوەن كارتی نەخیل كردووە بە مەبەستی نوێكردنەوەی داتاكانیان بچنە ناو لینكی نوێكردنەوە بۆ ئەوەی بانكەكە بتوانێت پێشینەكەیان پێبدات.
لە كاتێكدا هۆشداریدا لە مامەڵەكردن لەگەڵ نووسینگەی ساختەكان یان ئەوانەی كە بانگەشەی پەیوەندییان بە بانكەكەوە دەكەن، جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێشكەشكردنەكە تەنها لە ڕێگەی داواكاری بانكی ڕەشیدەوەیە.