بەغدا - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی تەمموز لەڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەشكراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : خانەنشینان دەتوانن لە هەر كوێیەكەوە بن دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.