دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە نەخۆشخانەی کیندی کە مۆری پزیشکێکی دزیوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری ئازارشکێن و هێوەرکەرەوە

ئەمنی
  • 3-07-2023, 17:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە نەخۆشخانەی کیندی ڕاگەیاند کە مۆری پزیشکی دزیوە بۆساغ کردنەوە و فرۆشتنی دەرمان .
    دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندوە:- کە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، هێزێک لە دەزگای هەواڵگری کەسێکیان دەستگیرکردووە کە وەک نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئەلکیندی دەکرد و یەکێک لە مۆرەکانی ئەو پزیشکەی دزیوە کە دەسەڵاتی پێدانی دەرزی و دەرمانی هێورکەرەوە و ئازارشکێن پێدراوە ، کە تەنها بە ڕەچەتەی پزیشکی دەردەکەوێت، وەک ئەوەی تۆمەتبار بە دەستنووسی خۆی واژۆی لەسەر ڕەچەتەکان دەکرد و مۆری پزیشکەکەی بەکاربهێناوە پاشان خۆی دەرمانەکانی وەرگرتوە .
    بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگری ئاماژەی بەوەشکردووە:- پرۆسەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای ئەوە دێت کە پزیشکەکە مۆرەکەی لێی ون دەبێت ، و لە بۆسەیەکی ورد، تۆمەتبار دەستگیرکراوە و بە ئاشکرا دان بەوەدا ناوە کە ئەم تاوانەی ئەنجامداوە،
    دوابەدوای دەستگیرکردنیشی تۆمەتبارەکە ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.