بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی ڕاپۆرتێکی لەسەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڵاوکردەوە،کە پێشبینی دەکات لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە وڵات رووبەرووی شەپۆلێکی بەهێزی پلەکانی گەرمی دەبێتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی قووڵبوونەوەی دابەزینی پلەکانی گەرمای وەرزییەوەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،لە هەندێک ناوچەو پارێزگادا پلەی گەرما بۆ 50 پلە زیاتر بەرز دەبێتەوە .