بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی 24 تۆمەتباری لە چوار پارێزگا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندوە :- بە بەپێی زانیاری هەواڵگرییە دروستەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، لەچەند بۆسەیەکدا لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار و بەسرە و میسان،لە ئەنجامدا دوو تیرۆریستی داواکراو کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داوا کرابوون دەستگیرکران ، بەپێی بڕگەکانی مادەی ٤ی دژەتیرۆر لە گەڕەکی زەنجیلی سەر بە قەزای موسڵ و گەڕەکی غەدیر لە قەزای قەڵای صالح، و (22) تۆمەتباری دیکەش بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر لە قەزای مەجەڕی گەورە و قورنەی ئیمام سادق ڕەزای خوای لەسەر بێت و ناحیەی شافی و بازگەی شەهید ئەوس عەزیز.
لەبەیاننامەکە دا ئەوەش خراوەتەروو :- کە تۆمەتباران بە شێوەیەکی یاسایی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی داواکار کراون بۆ سەپاندنی یاسا بەسەریاندا.