بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەن.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ وەفدی یاوەری بە سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژە گەیشتنە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد:- بڕیارە وەزیری دەرەوە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام بدات،کەتیایدا لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی " جەیمس کلیفەرلی" و "بین واڵاس " وەزیری بەرگری و "ڕۆبەرت جینریک " وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆچبەران و "تۆم تۆکهندات" وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاسایش لە وەزارەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە، جگە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ "ئیلیشا کیرنز" سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا،"تۆبایس وۆد " سەرۆکی لیژنەی بەرگری.
ل لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە :- سەردانەکەی وەزیری دەرەوە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو، کە لەو چوار چێوەیەدا وەزیری دەرەوە چەندیژ دیدار لەگەڵ هەریەک لە بانکی ئەوروپی بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (EBRD) ئەنجام دەدات، هەروەها چاوی بە ژمارەیەک بازرگان لە چوارچێوەی ژووری عەرەبی و بەریتانی بۆ بازرگانی دەکەوێت ،ئەوە جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بی تی بەریتانی و چەندین کۆبونەوەو دیداری دیکە .