بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی تەمموز ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داراییدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمڕۆ بەشی ژمێریاری، دەستیکردووە بە دابینکردنی بودجە بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی تەمموز.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە وەزارەتی دارایی داوا لە بەڕێوبەرایەتی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەکات پەلە بکەن لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لەڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە.
هەروەک وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەکات لەکاتی گەیشتنی کورتە نامە ، سەردانی لقی بانکەکان یان نوسینگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن لە پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.