بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،سەید " عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق تەواو بکات و پێداویستیەکانی تەواو بکرێت،وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو پێشکەوتنانەی کە لە تۆڕەکەدا هەیە.
"حەکیم " لە میانی سەردانێکیدا بۆ بارەگای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ، بەبۆنەی 87 ساڵەی دامەزراندنی ڕادیۆی کۆماری عێراق ڕایگەیاند:- ڕادیۆیی کۆماری عێراق بە سەرمەشق و ڕەسەنایەتییەکەی جیاکراوەتەوە، بەو پێیەی دووەمین ڕادیۆ بووە لە جیهانی عەرەبیدا دوای ڕادیۆ قاهیرە کە دوو ساڵ پاش ئەوڕادیۆیە دامەزرا .
حەکیم ڕاشیگەیاند:- کە هیوادارە میدیای نیشتمانی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی و بەرگری لە پرسەکانی میللەتەکەی بکات و نیگەرانییەکانی هاووڵاتی دەرببڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد:- تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕۆڵی ئەو دامەزراوە دایکە دەگێڕێت کە بەرپرسیارێتی هەموو میدیای نیشتمانی و ناوخۆیی عێراقی لە ئەستۆدایە بۆ پێکهێنانی دیدێکی هاوبەش سەبارەت بە ڕۆشنگەریکردنی بیروڕای گشتی و گەیاندنی پرسە ئەرێنییەکان، و دەربڕینی ئەو دەستکەوتانەی کە شانازی پێوە دەکەین لە وڵاتەکەماندا.
ڕوونیشی کردەوە:- ئەم سەردانە بۆ دەربڕینی پیرۆزبای و پێزانینە بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و بۆ خستنەڕووی هەندێک پێشنیاز بۆ ئاسۆی داهاتوو.
سەید "حەکیم " جەختیشی لەوە کردەوە، کە پێشکەوتنێکی بەردەوام لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی هەیە و داوای لە پەرلەمان کرد،کە یاسای تۆڕەکە تەواو بکات پێویستی بۆ پێشخستنی واقیعی پڕۆژەکانی داهاتوو هەیە.