بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان،پلانی دروستکردنی چەند بەنداوێکی بۆ کۆکردنەوەی ئاو ڕاگەیاند، هەروەک دووپاتی دەکاتەوە کە دەست بە ئامادەکردنی دیزاینەکان کراوە.
"عەلی ڕازی" بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بەنداو و گڵدانەوەی ئاو لە وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-پلانێک هەیە کە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023 داڕێژراوە بۆ گلدانەوەی ئاو و درووستکردنی بەنداوی بچووک و خەزانەکردنی ئاو ، کە ئامانج لێیان سوودمەندبوونە لە هەموو سەرچاوەکانی ئاو.
ووتیشی :- گلدانەوەی ئاوی ژێر زەوی،دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ناوچەکانی دەوروبەری ئەم بەنداوانە و دەوڵەمەندکردنی کەرتی کشتوکاڵ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن، و دابینکردنی ئاو بۆ ئاودانی و ئاژەڵەکان بە گشتی.
هەروەک ڕازی ووتی:- کۆکردنەوەی ئاو لەشێوەی بەنداو خراوەتە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەت، لە پلانی 2023ەوە دەست پێدەکات ، بە ئامادەکردنی توێژینەوە و دیزاینە بەم نزیکانە.
ئاشکراشیکرد :- کە ژمارەیەک بەنداو لە ڕۆژئاوا و باشووری بادییە لە کەربەلای و نەجەف پیرۆز و سەماوە درووستدەکرێت ، ئەوە جگە لە بوونی کۆمەڵێک بەنداو لە هەرێمی کوردستان،هەروەها ژمارەیەک بەنداو لە ناوچەکانی مەندەلی و دیالە درووستدەکرێت .