کەشناسی پێشبینییەکانی چوار ڕۆژی کەش وهەوا بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 3-07-2023, 11:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشت کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەینێ سێشەممە، ئاسمانی وڵات لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، هاوکات ئاسمانی باکور هەندێک پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا. 
    ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو:- بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، و ئاسمانی ناوچەکانی باکوریش هەندێک هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو لە ناوەڕاست و باشوور، لە کاتێکدا لە بەشی باکووری وڵات نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشکرد:-ڕەوشی کەش وهەوای ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هاوسەنگ دەبێت،و ئاسمانی ناوچەی باکوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەک پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوودەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    سەبارەت بە کەش و هەوای رۆژی هەینیش دەستەکە پێشبینی دەکات :- کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ بێت ،هاوکات ئاسمانی باکور هەندێک پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاست، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور و باشووری وڵات پلەکانی گەرمان بەرز دەبێتەوە.