لە نەینەوە 6 تیرۆریستی مەترسیدار دەستگیر کران

ئەمنی
  • 3-07-2023, 11:25
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیرکردنی ٦ تیرۆریستی مەترسیداری لە نەینەوە ڕاگەیاند.
    دەزگای هەواڵگری،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندوە ،هێزەکانی دەزگای هەواڵگری لە نەینەوە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەدواداچوون و دادگاییکردنی سەرجەم کەسانی دەرچوو لە یاسا،لەو چوارچێوەیەشدا و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان،دەزگاکە توانی 6 داواکراو لە نەینەوا دەستگیر بکات ، کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو،بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر.
    هەروەک بەیاننامەکە ئاشکرای کردوە :- ئەو کەسانە بەشدارییان کردووە لە رووبەرووبونەووی دەزگا ئەمنییەکان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان، بەو پێیەی کە بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوە دەکەن.