بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە دەستەی حەج کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی خەڵاتی (لبیتم).
"حەلبوسی" لە تویتەکەیدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە :- دەستخۆشی لە دەستەی باڵای حەج و عومرە دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە خەڵاتی (لبیتم) کە لەلایەن وەزارەتی حەجی شانشینی سعودیای براوە پێشکەشی کراوە .
حەلبوسی ووتیشی: هەوڵەکانی دەستەکە و ستافەکەی بەرز دەنرخێنین بۆ بردنەپێشەوەی عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕووی خزمەتگوزاری و ڕێکخستنی حاجیان لەسعوودیا، هیوای خواست کە دەستەکە بەردەوامبێت لە خزمەتکردنی حاجیانی عێراقی و وڵاتەکەیان.