بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ، گەڕانەوەی یەکەم وەجبەی حاجیانی لەرێگای هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕاگەیاند.
راگەیاندنی دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند:-یەکەم کاروانی حاجیان لە سعوودیاوە، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە:- ژمارەی کاروانەکە 300 حاجی بوو.
هەروەک رایگەیاند : کە ستافەکانی فرۆکەوانی هەموو توانایەکیان بۆ خزمەتکردنی حاجیان و گەڕاوەی ماڵی خودا خستۆتەگەڕ.