ئەمرۆ سال رۆژی 100 سالەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهانە

وەرزش
  • 3-07-2023, 10:16
  • +A -A

    هەولێر/INA 
    بەرەو هەڵگیرسانی مۆمی 100 ساڵی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی (AIPS)!.

    لە فرانس ریشێل تا جیانی میرلۆ و 100ساڵ خەباتی ئاشتی!
    زاگرۆس نانەكەلی
    دوای رێكەوتی 2-7-2023 رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان پێ دەنێنە (100) ساڵە دامەزراندنی رێكخراوی (AIPS)،ئەم رێكخراوەی تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت هەوڵ وماندوبوونی بۆ كۆكردنەوەی تێكڕایی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهانە لەژێر یەك چەتر.
    رێكخروای (AIPS) لەماوەی 100 ساڵی خۆیدا تەنها (9) سەرۆكی هەبووە و (85) كۆنگرەی بەستاوە ویەكەم كۆنگرە لە 1تا3-7-1924 لەپاریس بوو و دواین كۆنگرەش، واتە كۆنگرەی (85) مین لە سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشوور بوو لە رێكەوتی 5تا 12-5-2023 بەرێوەچوو،هەروەها رێكخروای (AIPS) تا ئێستا زیاتر لە (9500) ئەندامی لەهەموو جیهان هەیە،كورتكراوەكەی رێكخراوی (AIPS) واتە،كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی/ Association International Press Sport).
    بۆیە لەم سەكۆیەوە پێوویستە بۆ مێژووی یادی ئەم (100) ساڵە هەنگاوەكانمان و هرز و وەشانەكانمان چڕتربكەینەوە،بۆ ئەوەی ئامانجە سەرەكییەكان بەدەست بێنین و تێكڕای رۆژنامەنووسانی وەرزشی بگەنە كەناری ئارام و لە لەسەرجەم شەپۆڵەكانی زەریا ودەریاكان كەشتییەكەمان لەنگەر بگرێت و بە ئاسودەیی و شكۆمەندییەوە فوو لە مۆمی (100) ساڵەی مێژووە پڕ جوان و ئاشتیەكەمان بكەینەوە.
    بۆیە پەیامی پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆژنامەنووسانی جیهان دەكەم وئەوانەی رۆژێك بە پەڕەمووچەیەك پەیامێكی وەرزشی جوانیان لەسەر پیستەی ئەرشیفی (AIPS) تۆماركردووە، پەیامەكە لە یەكەم سەرۆكی (AIPS) كە فرانس ریشیڵ تا سەرۆكی ئێستا جیانی مێرلۆیە،ئێمە ئەندامان وسەرۆكەكان هەموومان یەك ئامانجمان هەبووە و دەبێتیش،ئەویش لەپێناو مرۆڤایەتی پەیامی ئاشتی بەردەوام دەبین.
    لەكۆتایی وویستم بۆ ئەكتیڤ بوون و بیرهێناوە،چەند پێشنیارێك و مێژووێكی كورت وپوختم ئامادەكردووە،ئومێد دەكەم بەدڵێكی گەورە و گیانی وەرزشی وەری بگرن و 100ساڵەی سەدەیەك خەباتی ئاشتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان پیرۆزبێت.
    پێشنیارەكانم بۆ (AIPS).
    لە دوای كاكردنم لەماوەی زیاتر لە(32) ساڵ وەك میدیاكارێكی وەرزشی لەهەرێمی كوردستان / عێراق،وویستم ئەم پێشنیارانە بخەمە بەردیدی ئێوەی ئازیز وبەرێز،ئومێد دەكەم گەر توانیبم خاڵەكان لە خزمەتی تێكڕایی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهانی بێت وبەبێ جیاوازی.
    ئومێدیشم ئەوەیە كە ئەم خاڵانە گرنگی پێ بدرێت و خوێندنەوەی بۆ بكرێت لە دەرفەتێك لە كۆبوونەوكانی رێكخروای (AIPS) تا هەر چ نەبێت سوودێكی بۆ هەموان هەبێت و ئەم خاڵانەش قابلی موناقەشە كردن و راگۆڕینەوەیە.
    1-هەماهەنگی و رێكەوتن لەگەڵ فیفا و كیشوەرەكان و فرانس فتبوڵ و تێكڕایی یەكێتییەكانی وەرزشی جیهان بۆ دەستنیشانكردنی باشترین رۆژنامەنووسی وەرزشی ساڵ بەفەرمی وەك بالۆندۆڕ و زبێست بێت،بەناوی باشترین میدیاكاری وەرزشی لە جیهان ولەهەردوو رەگەز.
    2- نەخشەرێگای كارەكانی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان پێداچوونەوەی بۆ بكرێت لە رووی یاسا و دەستكەوت ومافەكانی رۆژنامەنووسانی وەرزشی هەموو جیهان.
    3-دانان و دامەزراندنی سندوقێك بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی وەرزشی جیهان كەتووشی رووداوی كوشتن وهاتوچۆ و نەخۆشی و زیانڵكەوتنی سروشتی دەبنەوە و كۆمەكی بكرێن،باشترە لەگەڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆنتاكت بكرێت.
    4- ناسنامەی (AIPS) لەبەر ئەوەی هەموو وڵاتانی جیهان دەگرێتەوە،پێوویستە بكرێتە ناسنامەی فەرمی هەموو بۆنە وەرزشیە نێودەوڵەتییەكان وەك ( مۆندیال،ئۆڵۆمپیاد،یارییەكانی خاوەن پێدوایستی تایبەت و جامی نەتەوەكانی ئەوڕوپا ....تاد)،بۆیە پێوویستە ئەم خاڵانە كاری لەسەر بكرێت.
    ا-ناسنامەی (AIPS) ببێتە ناسنامەی فەرمی ولەهەموو وڵاتانی جیهان كاری لەسەر بكرێت و گرنگی پێبدرێت و ببێتە تاكەناسنامەی فەرمی رۆژنامەنووسانی وەرزشی هەموو جیهان.
    ب-رۆژنامەنووسانی وەرزشی لەرێگای رێكخراوی (AIPS) ببن بە سەرپەرشتیار و رێكخەری فەرمی پاڵەوانیەتییەكانی وەرزشی هەموو جیهان وئەوان سەرپەرشتی وكاربەرێكەربن.
    ج-ناسنامەی (AIPS) ببێتە رێگەپێدراو بۆ سەرجەم یارێگا وهۆڵەكان بە خۆڕایی.
    د- لە بلیتەكانی فڕۆكە وچێشتخانە و ئۆتێل ومیترۆ وپاسەكان داشكانی بەرچاو بكرێت بۆ هەڵگرانی ناسنامەی (AIPS) لەكاتی گەشتكردنیان بۆ بۆنە وەرزشییە نێودەوڵەتییەكان.
    ه- رێكخراوی (AIPS) لەرێگەری نوێنەرەكانی لەهەموو وڵاتانی جیهان،داوا بكات كارئاسانی بەهەمان شێوە لە وڵاتەكانیان بۆ رۆژنامەنووسانی وەرزشی بكرێت،لەوانەی لە خاڵی (د) باسمان كرد،هەروەها بیمەی كۆمەڵایەتی و تەندروستیان بۆ بكرێت.
    و- رێكخراوی (AIPS) لەگەڵ یەكێتی رۆژنامەنووسانی وڵاتەكان وبەسەرپەرشتی (AIPS) ساڵانە خول و وۆرك شۆپ و سمینار و پانێلی تایبەتیان بۆ بكرێت لەسەر هونەری رۆژنامەنووسی وەرزشی بەگشی و نوێترین زانستەكانی میدیای وەرزشی بەتایبەتی.
    ز- رێكخراوی (AIPS) لەكاتی كۆنگرە بەستن وساڵیادی (AIPS) ساڵانە چەند رۆژنامەنووسێك لەهەر وڵاتێك داوەت بكات و خەڵات بكرێن و سەردانی بارەگای (AIPS) بكەن،چونكە رۆژنامەنوسی وەرزشی لە جیهان تا ئێستا بارەگا و كار وئەندامانی (AIPS) زانیارییان لەسەر نیە.
    ح- بۆ ماڵپەڕی فەرمی (AIPS) گرنگە هەفتانە و مانگانە،ئەو رۆژنامە نووسە وەرزشییانەی بابەتی گرنگ لەسەر وەرزشی و میدیای وەرزشی و رێكخراوی (AIPS) بڵاودەكەنەوە،گرنگە لەماڵپەڕی رێكخراوی (AIPS) دوای وەرگێڕانی بۆ سەر زمانە فەرمیەكانی ماڵپەر و بڵاوبكرێتەوە.
    بێگومان ئەم خاڵە زۆر گرنگە،چونكە زۆربەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان یەكتر دەناسن وئاگاداری كاروچالاكی یەكتر دەبن و ئەو كات رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان دەبن بە یەك ماڵی گەورە.
    ی- گەر بكرێت لەوڵاتانی هەموو جیهان بەتایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،رۆژێك بۆ یادی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كە بوونەتە قوربانی دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان و ئەوانەی تیرۆركراون ،دانانی رۆژی شەهیدانی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان.
    ك -گەر بكرێت پەیڕەو و پڕۆگرامی رێكخراوی (AIPS) پێداچوونەوەی بۆ بكرێت،دواتر وەربگێڕدرێت بۆ سەر زمانەكانی جیهان،تا هەموو رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێی ئاگاداربن.
    ل- لەسەر ئەو هەنگاو و چالاكی و كۆمەكی نێودەوڵەتی و سپۆنسەرە جیهانیەكانی بۆ رێكخراوی (AIPS) ساڵانە چەند كتێب و نامیلەكە كە ئەوانەی تایبەت بە میدیای وەرزشین،بۆ تێكڕای رۆژنامەنووسانی وەرزشی چاپ بكرێت ودابەش بكرێت.
    م - گۆڤاری (AIPS) پێم باشە بە زمانەكانی تری جیهان گەر سێ مانگ جارێكیش بێت كێشە نیە،با چاپ بكرێت و بەنموونە (عەرەبی، كوردی وفارسی و توركی و چینی، ...تاد).
    5- گەر كاربكرێت بۆ ناسنامە و بەشداریكردنی رۆژنامەنووسانی بێ وڵات و بێ ئاڵا،چونكە لەزۆربەی وڵاتانی جیهان بوونی رۆژنامەنووسێكی ئێجگار زۆر هەیە،بەڵام بێ ناسنامە وبێ سەرپەرشتن،گەر بكرێت لەیاسای هەرێمەكان لە رێكخراوی (AIPS) چارەسەری ئەم كێشە لەمێژینە و گەورەیە بكەن،لەكۆتایی ئێمە خاوەن وڵات وبێ وڵات لە خزمەتەتی مرۆڤایەتین بەگشتی و پێشكەوتنی رۆژنامەنووسانی وەرزشین بەتایبەتی.
    مێژووی دامەزراندنی (AIPS)
    پێم باش بوو لەم یادەدا پوختەیەكی كورت وچڕوپڕ لە مێژووی (100) ساڵەی رێكخراوی (AIPS) باس بكەم،لە یەكەم سەرۆك لە (فرانس ریشیڵ) تا سەرۆك (جیانی میرلۆ)،ئەمە وەك بیرهێنانەوەیەك.
    رۆژنامەنووسانی وەرزشی لە سەرەتای ساڵی (1920) دا بیریان لەوەكردەوە كەپێویستییان بەرێكخراوێكی تایبەتمەند بەخۆیان هەیە، ئەویش بۆ چەند ئامانجێكی گونجاو، لەوانە كۆكردنەوەی تێكڕای رۆژنامەنووسانی جیهانی لەژێر یەك چەتر و بێ جیاوازی رەنگ و نەتەوە و ئاین و بۆچوونە جیاوازەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی مافەكانی رۆژنامەنووسانی وەرزشی، بۆیە لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی 1920 لە (ئەنتۆیربی بەلژیكا) كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی وەرزشی كۆبوونەوە بۆ بەدەستهێنانی كۆمەڵەیەك یان یەكێتییەكی تایبەت بەخۆیان، هەنگاو و كارەكانی ئەو كۆمەڵە رۆژنامەنووسە وەرزشییە بەردەوام بوو بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئامانجەكانیان، بەڵام كارەكەیان درێژەی كێشا تا ساڵی 1924 رێك لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆڵۆمپیادی پاریسی فەرەنسای 1924، ئەوەبوو لەیەكێك لەیانەكانی پاریس كە لەشەقامی (كۆت ئەلێزێ) یە بوو لەڕێگەی رۆژنامەنووسی وەرزشی فەڕەنسی ( فرانس ریشیل) كە ئەوكات سەرۆكی رۆژنامەنووسانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 1924 بوو، لەگەڵ (ڤیكتۆر بوان)ی بەلژیكی و (تیگنەر)ی سویدی و( سیكۆرا)ی چیكۆسلۆفاكیای پێشوو و (بۆتزی) فەڕەنسی، لە (1) تا (3) تەمموزی 1924 یە   كەم كۆنگرەیان بەست، كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی (AIPS) یان دامەزراند.
    دواتر هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی دەستەیەكی بەڕێوەبردنی رێكخراوەكە ئەنجامدرا ، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش بەمشێوەیە بوو: فرانس ریشیل/ سەرۆك، ڤیكتۆر بوان/ جێگر، جۆرج پرۆن/ ئەمینداری گشتی و لە 22-7-1924 ئەو ئەنجامە پەسەند و جێگیركرا.
    ئەندامەكانی دامەزرێنەری رێكخراوەكە پێكهاتبوون لە/ فەڕەنسا، بەلژیكا، سوید، ئیتاڵیا، پۆلەندا، هەنگاریا، ئەڵمانیا، نەمسا).