دەستەی دەروازەی سنورییەکان زیادکردنی داهاتی گومرگ و باج لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-07-2023, 21:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە لیوا " عومەر وائیلی" سەرۆکی دەستە دەروازە سنورییەکان ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی رێوشوێنەکانی حکومەت داهاتی گومرگ و باج و ئەمینداریەت لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیادی کرد و بوو بو (602) ملیار دینار،بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوو 116 ملیار دینارە.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- ئەم زیادکردنە بە پشتبەستن بەو ڕێوشوێنە چاکسازیانەیە کە حکومەت گرتۆتیەبەر،بە نوێنەرایەتی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، بە توندکردنەوەی پ فایلی لێخۆشبوونی کرێ، کە ئاسانکارییەکی زۆری بۆ کراوە لەسەر بنەمای هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنی تاقیگە ساختەکان و کارگەکان و بەدواداچوون بۆ نوسراوەکانی لێخۆشبوون کە دەرچوو ن و ئاماژەدان بە وردی و ڕەوایییان، و هۆکارەکانی دەرکردنیان.