ئەعەرەجی و بلاسخارت گفتوگۆ لەسەر کاردانەوەکانی سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز دەکەن

سیاسی
  • 2-07-2023, 20:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،و " جینین بلاسخارت " نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق،کاردانەوەکانی سووتاندنی کۆپییەک لە قورئانی پیرۆزیان لە سویدیان تاوتوێ کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ یەک شەممە "ئەعەرەجی " لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی کرد لە "جنین بلاسخارت" 
    لە میانی کۆبوونەوەیەکیشدا باس لە ئەنجامی ئەو سەردانەکە کرا کە بەم دواییە بۆ بارەگای نەتەوەکان یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ئەنجامدرا،و هەماهەنگی و کۆبوونەوەکان بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەلەفی مرۆیی.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد،وە :- "ئەعەرەجی " لەگەڵ "بلاسخارت " گفتوگۆی لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کردووە، بەتایبەتی کاردانەوەکانی سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لە سوید.
    هەروەک "ئەعەرەجی" جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ لە مەلەفی کەمپی "هۆل " لە سوریا و کارکردن بۆ داخستنی،بەو پێیەی مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دروست دەکات.