بەغداد/ INA
نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، ڕایگەیاند :-
دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای ئەنبار دەرکرد بە تۆمەتی دەستتێکەڵکردن لەگەڵ تۆمەتباری یەکەم کە بەڕێوەبەری خانەنشینی پارێزگاکە بوو،
بەیاننامەکەی دەستەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە فەرمانی دەستگیرکردنکە دوای دانپێدانانی بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشووی ئەنبارەوە دێت کەدانی ناوە بە هەبوونی پەیوەندی بە چاپۆشی کردن لە چەندین مامەڵەی سەختەی خانەنشینی کە بەرێوەبەری خانە نشینی ئەنجامی داوە و بەرێوەبەری نوسینگەی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای ئەنبار لەبەرامبەر وەرگرتنی بەرتیل چاپۆشی کردوە .