وەزارەتی خوێندنی باڵا زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان ناچار بە جێبەجێکردنی چەند مەرجێک کردەوە

ناوخۆ
  • 2-07-2023, 19:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە " حەیدەر عەبودی" وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند:-لە دانیشتنی 11 ی حوزەیرانی کوبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو،چەند ڕاسپاردەیەکی پەسەند کرد ، کەتیایدا چەند ڕێنماییەکی لەبارەی پەرەپێدانی زانکۆی ئەهلی و حکومی دەرکرد . 
    ڕاشیگەیاند "کە " نەعیم عەبودی " وەزیری خوێندنی باڵا ئەو رێنماییانەی پەسەند کرد کە لەلایەن لیژنەیەکی باڵاوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرکراو، لەوانە پەرەپێدانی زانکۆکان،کە وەزارەت پێویستی بە پەرەپێدانی پلانێک هەیە بۆ پەرەپێدانی زانکۆکان کە لەگەڵ پێداویستییەکانی کۆمەڵگا و تێڕوانینی وەزارەتی پەروەردەدا بگونجێت لەژێر ڕۆشنایی لایەنی پلاندانان بۆ پسپۆڕییەکان و لایەنی جۆرایەتی و چەندایەتی.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- ئەم پلانە پێویستی بە بازاڕی کاری پسپۆڕان و دەرچووان هەیە ، کە جەخت لەسەر بەدەستهێنانی مەرج و پێداویستییەکانی زانستی و باشی ئەکادیمی کردووەتەوە،ئەوە جگە لە تەوەرەکانی دیکەی پەیوەست بە هەڵسەنگاندنی زانکۆ تایبەتەکان، کە بووە هۆی ئەو ڕاسپاردانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراون و پوختەی پەسەندکردنی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە پێشکەشکراوە و پەسەندکردنی لەسەر ئاستی زانکۆ تایبەتەکان،ئەم پێشکەوتنە بۆ زانکۆ تایبەتەکان مەرجی ئەوەی هەیە کە لەگەڵ زانکۆ بیانییە باوەڕپێکراوەکان کە لە ڕێنماییەکانی سکۆلەرشیپەکەدا ڕیزکراون، دووانە بکرێن.
    ووتیشی :- ئەم دوانەبوونە دەبێت لەسەر ئاستی پرۆگرامەکانی خوێندن بێت، هەروەها ئەو پرۆگرامانە دەبێت لەماوەی دوو ساڵ جێبەجێبکرێت، بەپێچەوانەوە وەرگرتن لە کۆلێژ یان بەشی ناو زانکۆ کە ئەم مەرجە زانستییەی تێدا نەبێت ڕادەگیرێت.