وەزیری ناوخۆ : داواکاری بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت وەک گرێبەست دابەمەزرێن لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست پێدەکات

ناوخۆ
  • 2-07-2023, 16:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە" عەبدولئەمیر شەمەڕی " وەزیری ناوخۆ ، ڕێنماییدا بە کردنەوەی دەرگای داواکاری بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کارکردن دەکەن وەکو گرێبەست، کە لە چوارەمی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.
    وەزارەتی ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە:- ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تاییدا ژمارەیەک سەرکردە و ئەفسەری وەزارەت ئامادەی بوون گفتوگۆکرا لەسەر شێوازی وەرگرتنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتی ناوخۆ وەک پۆلیس بۆ ماوەی سێ ساڵ کاربکەن. 
    بەپێی بەیاننامەکە وەزیری ناوخۆ،جەختی لە میکانیزم و ڕێنماییەکان کردەوە بۆ وەرگرتنی داواکاران،و ئامادەکردنی شوێنی ڕاهێنانیان بۆیان، و دابینکردنی هەموو پێداویستی بۆ سەرکەوتنی ئەو خولانەی کە ڕاهێنانی تێدا ئەنجام دەدەن، بۆ وەرگرتنی بنەماکانی کاری پۆلیس و ڕاهێنانی گرنگ.
    لەبەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە :- کە وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی داوە بە کردنەوەی لینکی پێشکەشکردن ،کە لە (٤)ی ئەم مانگە دەست پێدەکات تا (٧)ی مانگ، ئەوانەی مەرج و رێنماییەکان دەیانگرێتەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.