یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق:سعودیا و ئیمارات 6 ملیار دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ پشتیوانیکردنی کارەکانیان لە عێراق

ئابوری
  • 2-07-2023, 16:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە، یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق ڕایگەیاند،لەگەڵ ئیمارات و سعودیە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنێك بۆ هاریکاری وەبەرهێنان و بازرگانی، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە سعودیە و ئیمارات بڕی شەش ملیار دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان لە عێراقدا.
    "عەبدولڕەزاق زوهیری " سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-پێویستە عێراق هاوسەنگ بێت لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە پڕۆسەی بازرگانی جیهانی، بە لەبەرچاوگرتنی پێوەرەکانی بانکی نێودەوڵەتی، و ئۆتۆماتیکی تەواو لە پرۆسەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی کاڵاکاندا هەیبێت،جەختی لە پێویستی هەبوونی بەرنامەیەکی تەواو لە گومرگ و دەروازەکان کردەوە .
    ئاماژەی بەوەشکرد:- هەنگاوی یەکەم بە تۆمارکردنی داتا بۆ بازرگانان و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەستیپێکرد و ئەمەش پاڵپشتییەکی گەورەیە کە لە ئەنجومەنی وەزیران و نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەستمان هێنا و گەیشتوینەتە قۆناغێکی باش.
    ووتیشی :- ئێستا گەیشتوینەتە قۆناغی (سویفت) واتا گواستنەوەی پارە لە جیهانی بازرگانیدا،لەنێوان هاوردەکار و هەناردەکاری رستەقینە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان.
    ئاشکراشیکرد :- فیدراسیۆن لە ئەرکەکانیدایە بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی بازرگانی و ئەنجامدانی ڕێککەوتن، وەک چۆن لەگەڵ سعودیە و ئیمارات گەیشتین بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی بازرگانی، بۆ باشترکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە.
    هەروەک ووتیشی :- ویستەکە تەنها لە بازرگانیدا نییە، بەڵکو پڕۆژەی وەبەرهێنانیش دەگرێتەوە . 
    ڕوونیشیکردەوە،:- ئیمارات 3 ملیار دۆلار و سعودیاش 3 ملیار دۆلاری لەسندوقەکە داناوە بۆ پاڵپشتیکردن و بەگەڕخستن لە ناوخۆی عێراق،جا چ لە وەبەرهێنان بێت یان بازرگانی.
    ڕاشیگەیاند : ئارەزوێکی باش لە لایەن ئەو دوو وڵات هەیە بۆ کارکردن لە ناوخۆی عێراقدا. 
    ئەوەشی خستەروو :- کە هەڵوێستی عێراق گرنگە، چونکە گەورەترین ناوچەی (ترانزێت)ە لە جیهاندا،بەو پێیەی جیهان لە ئاسیا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدانەوە بۆ تەنها 9 ڕۆژ کەمکراوەتەوە، بۆیە لە قۆناغێکی ئەرێنیداین.