بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ سەركەوتنی پلانی جەژنی قوربانی پیرۆزی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە پلانەكە بە سەرپەرشتی فەرماندە جێبەجێ كراوە و سەرۆكی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی.
لیوا ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بەدواداچوونی بەردەوام لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی و سەرپەرشتیكردنی كەسیی خۆی دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ڕێنمایی كرد كە پلانی جەژنی قوربان رێك و گونجاو بووە و بوونی هەموو سەركردە ئەمنییەكان لە سەرۆكایەتی یەكەكانیان و بەشداریكردنی هەموو دەزگاكان دامەزراوە گەشتیارییەكان دەستەبەر دەكەن، تەنانەت لە پارێزگاكانیشدا، ئاماژەی بەوەشكردووە پلانەكە شایەتحاڵی بووە ڕەوتی رێك گونجاو و هیچ پچڕانێك نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد : جوڵەكان ئاساییە، گۆڕەپانی ئاهەنگەكەش بەڕووی هاوڵاتیاندا كرایەوە، ئەمەش كاریگەری ئەرێنی هەبوو و ئاماژەی بەوەشكرد پلانەكە رێك وپێك بوو و سەركەوتنی بەرزی بەدەستهێنا.
ڕەسووڵ سوپاسی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەركردەكانی پارێزگاكان و هەموو ئەو هێزە ئەمنییە قارەمانانەی كرد كە بەشدارییان لە دەستەبەركردنی جەژنی قورباندا كردووە و ئاماژەی بەوەشكردپلانەكە شایەتحاڵی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانی ئێستا بوو.