بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ یەكشەممە بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی مردنی ماسی لە قەزای مەجەڕ ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەكە، سامر حەبیب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانی ماسی لە یەكێك لە ئاوەڕۆكانی قەزای مەجەڕ لە میسان كەمی ئاو و سوێربوونی ئاو بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەكان لە نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە عمارە پێكهێنراوە، بەم زووانە ئەنجامەكانی ڕادەگەیەنرێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ نەخۆشییەك نییە كە ببێتە هۆی مردنی ماسی.