بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: بردنەناوەوەی مۆبایل بۆ ناو بنكەكانی دەنگدان قەدەغەیە. لەوبارەیەوە ئەنجومەنی كۆمسیاران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە نێردراوە، رایگەیاند:" ئەنجومەنەكەیان داوا لە هاوڵاتیان دەكات مۆبایل نەبەنە ناو بنكەكانی دەنگدانەوە". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە " رێگە بە هیچ دەنگدەرێك نادرێت مۆبایلی پێبێت"، تەئكیدیشدەكاتەوە "لەسەر پابەندبوونی دەنگدەران بەو رێوشوێنانە بەمەبەستی پاراستنی نهێنی دەنگدانیان".