بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ژینگە بانگەوازێكی ئاراستەی وەزارەتی سامانە ئاوییەكان كرد بۆ زیادكردنی ئاوەكان بۆ هۆڕەكان.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە تیایداهاتووە: داوای خۆمان ئاراستەی وەزارەتی سامانە ئاوییەكان دەكەین بۆ زیادكردنی ڕێژەی ئاو لە هۆڕەكان و بەتایبەتی هۆڕی حەویزە لە میسان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم هۆڕە بەهۆی وشكەساڵییەوە تووشی كارەساتێكی ژینگەیی دەبێت.