هەولێر دەست دەكات بەقیرتاوكردنی شەقامە سەرەكییەكان و پلانی نیشتەجێبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-07-2023, 14:42
  • +A -A

    هەولێر - INA- ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەستپێكردنی كاری قیرتاوكردنی شەقامە سەرەكییەكانی پارێزگاكەی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بە پلانەكانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون كرد.
    خۆشناو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پرۆسەی قیرتاوكردنی شەقامە سەرەكییەكانی ناوچەكانی پارێزگای هەولێر بە ناوچەی پیشەسازیشەوە دەستیپێكردووە و ئاماژەی بەوەشكرد :پرۆسەی قیرتاوكردنی شەقامە سەرەكییەكانی ناوچەكانی پارێزگای هەولێر بە ناوچەی پیشەسازیشەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : پلانێك كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دانراوە بریتییە لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بە هاوڵاتیان كە قەزا و ناحیەكان دەگرێتەوە لە پارێزگاكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە نێو پلانەكانی داهاتوودا پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوون هەیە، لەنێویاندا شەش هەزار یەكە بۆ شاری هەولێر و ئاماژەی بەوەشكرد : دوو پارچە زەوی گەورە تەرخانكراوە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە شارەكە و شوێنەكەیان لە نێوان شەقامەكانی 120 و 150 دەبێت كە تەواوكردنی تەواو بووە و هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بەم پڕۆژەیە كە بۆ كەسانی كەم داهات و كرێچیەكان تەرخان دەكرێت.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : میكانیزمی دابەشكردن و پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بەم نزیكانە لە ڕێگەی پلاتفۆرمێكی ئەلیكترۆنی تایبەت بۆ پڕۆژەكە ڕادەگەیەنرێت.