سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له‌ كونسولى فه‌ره‌نسا ده‌كات

سیاسی
  • 2-07-2023, 13:49
  • +A -A

    هەولێر/ INA 

    ئەمڕۆ یەکشەممە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی، ماڵئاوايى له‌ كونسولى فه‌ره‌نسا کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە ،ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2023/7/2  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كردبوو.
    له‌ ديدارێكدا  نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز ديكۆتينى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
    لاى خۆيەوه‌  كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له‌ ئه‌ركەكانى و هيواى خواست به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها به‌ پێزانينه‌وه‌ باسى له‌ ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا.
    بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.