بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ڕایگەیاند كە وادەی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان سبەی دووشەممە دەبێت.
حوسام عەبدولسەتار جێگری سەرۆكی دەستەی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستەی خانەنشینی سەرجەم ڕێكارەكانی وردبینی بۆ مووچەی خانەنشینان تەواوكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی پاشنیوەڕۆ مووچەی خانەنشینان وردە وردە بەرزدەكرێتەوە، هۆكاری دواكەوتنی بەرزكردنەوەی مووچەی بۆ ڕێكەوتی پشووی جەژن گەڕاندەوە.