بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ئەو وڵاتانەی دەستنیشان كرد كە زۆرترین نەوتی عێراق هاوردە دەكەن، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە حكومەت پلانی داڕشتووە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
ئەندامی لیژنەكە پەرلەمانتار زەینەب جومعە موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەكە پاڵپشتی ئاراستەكانی حكومەت دەكات بۆ زیادكردنی یەدەگی نەوت و گاز و زیادكردنی بەرهەمی نیشتمانی نەوتی خاو و گاز، هەروەها چارەسەركردنی گازی پەیوەندیدار لەگەڵ كارەكانی نەوت و گۆڕینی بۆ سامان و وزەی بەرهەمهێنانی بەسوود كە پێویستی ناوخۆیی دەگرێتەوە، بەتایبەتی وێستگەكانی كارەبا و پیشەسازی كارەبا، پیشەسازی پترۆكیمیایی، چەمەنتۆ و ئەوانی تر بە بانگهێشتكردنی كۆمپانیا بیانییە وریاكان، جگە لە هەناردەكردنی زیادە بۆ بازاڕە جیهانییەكان بۆ بەدەستهێنانی داهاتە داراییەكان كە گەنجینەی دەوڵەت دابین دەكەن بۆ پشتگیریكردن لە ئابووری نیشتمانی، گەشەپێدانی بەردەوام و دابینكردنی هەلی كاری نوێ.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان جەخت لەسەر پێویستی دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان دەكاتەوە لەڕێگەی دابینكردنی پاراستن و ئاسانكاری بۆ كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان و دابینكردنی ناوچەی جوگرافی بۆ وەبەرهێنان، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی كەمتەرخەم نەكردنی ئەو كێڵگانەی كە لەلایەن كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانەوە بەڕێوەدەبرێن و كۆمپانیا نیشتمانییەكان بۆ دروستكردنی كێبڕكێ لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان و زیادكردنی قازانجی پاك كە لە كۆمپانیا نیشتمانییەكان بەدەست دەهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد : نەوتی عێراق یەكێكە لەو نەوتە گرنگانەی كە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەكرێت لەلایەن وڵاتانی هیندستان و چین و كۆریای باشوور كە كۆی گشتی ئەو وڵاتانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 54%ی نەوتی عێراقیان دەستكەوتووە و جگە لە وڵاتانی سەنگافورە، هۆڵەندا، توركیا، یۆنان، میسر، ئەمریكا، ئیتاڵیا و فەرەنسا، ئاماژە بەوە دەكات كە عێراق بە ملیارەها دۆلار لە فرۆشتنی نەوت بەدەست دەهێنێت كە بەشدارە لە بنیاتنانی بودجەی گشتی وڵات لە هەردوو بەشی وەبەرهێنان و كاركردنیدا.
جەختی لەوە كردەوە : پەرلەمان پشتگیری لە هەوڵەكانی حكومەت دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.