بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند كە 180 هەزار حەبی كپتاگۆنیان لە بابل پێبووە.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : بە بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی و دوای دانانی بۆسەیەكی توند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە ڕێگەی هێزێكی پاڵەوانانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە لە بابل، توانی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكات كە هەڵگری (180) هەزار حەبی كپتاگۆن لە پارێزگای بابل بەتاوانی ئاشكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر بەپێی بڕگەكانی مادەی (28) ماددە هۆشبەرەكان بۆ تاوانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.