بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستای ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كە كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات لە بەشی باكوور كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما كە هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە باشووری وڵات.