وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

ئابوری
  • 1-07-2023, 20:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نەوت کۆی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی حوزەیرانی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیایدا هاتووە:- بەپێی ئامارەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیران گەیشتۆتە (100) ملیۆن و (59) هەزار و (52) بەرمیل، کە داهاتەکەی 7 ملیار دۆلار و 115 ملیۆن دۆلاربووە . 
    راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە :- کە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیران لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (98) ملیۆن و (725) هەزار و (620) بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن ، (299) هەزار و ( 445 ) بەرمیل، هاوکات هەناردەی نەوتی گیارە (1) ملیۆن و (33) هەزار و (987) بەرمیل بووە، تێکڕای بڕی هەناردەکراوی ڕۆژانە (3) ملیۆن و (335) هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، کە "تێکڕای نرخی یەک بەرمیل (71.11) دۆلار بووە.